وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: مسۆگەرکردنی سەرهەڵنەدانەوەی داعش کارێکی سەختە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، مسۆگەرکردنی سەرهەڵنەدانەوەی داعش یان گرووپێکی توندڕەو کارێکی سەختە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ سەرهەڵدانەوەی توندڕەوەکان بەدینەکراوە.
چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئەمەریکا لە سووریایە تا رێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکات و لەگەڵ هاوبەشەکانی لەپێناو مسۆگەرکردنی ئەو ئامانجە کار دەکەن.
ئەنتۆنی بلینکن گوتی: لە سووریا بەرژەوەندی درێژخایەنی ئاسایشمان هەیە، بەتایبەتی لە مسۆگەرکردنی ئەوەی جارێکی دیکە داعش نەگەڕێتەوە، بۆ کۆتاییهێنان بە خەلافەتێکی جوگرافی کە لەسەر زەوی بەرجەستە بوو لە ئیدارەی ئۆباما سەرکەوتنی نایاب بەدەستهێنرا، دواتر لە ئیدارەی یەکەمی ترەمپ کۆتایی پێهات، گوتیشی: زۆر سەختە دووبارە نەبوونەوەی مسۆگەر بکرێت، بۆیە بوونی ئێمە گرنگە، هاوبەشانیش لەپێناو مسۆگەرکردنی ئەمە کار دەکەن، دووپاتی دەکەمەوە سەرهەڵدانەوەی خەلافەتێکی توندڕەو یان خەلافەتێکی جیهادی لای ئێمە بەدینەکراوە."