چەکدارانی تەحریر شام لە سێ لاوە شاری حەمایان گەمارۆداوە

سووریا
سووریا

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی توانیوویانە لە سێ بەرەوە گەمارۆی شاری حەما بدەن کە چوارەم گەورەترین شاری سووریایە.

چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ  ئاشکرای کرد، چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی توانیوویانە لە سێ بەرەوە گەمارۆی شاری حەما بدەن کە چوارەم گەورەترین شاری سووریایە، دەشڵێت: ئەو چەکدارانە نزیکەی سێ بۆ چوار کیلۆمەتر لە ناوەندی دوورن، لەوێوە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توند لەنێوان هێزەکانی سووپای سووریا و چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی بەردەوامە، لە کاتێکدا سووپای سووریا هیچ دەروازەیەکی ڕزگاربوونی نییە، تەنها یەک دەرچە بە ئاراستەی حمس لە باشوور.