پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە کۆ دەبێتەوە

کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق
کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری ئەو بڕگەی پرۆژەیاسای بودجە دەکات کە پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-12-2024ـی پەرلەمانی بڵاو کردووەتەوە کە چەند تەوەرێکی لەخۆ گرتووە : خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ماددەی ١٣ بڕگەی جیم، کە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، دەنگدانە لەسەر دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی، هەروەها دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی پرۆژەیاسای پاسپۆرت. یەکێکی دیکە لەتەوەرەکان خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژەیاسای فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق.

دوێنی چوارشەممە، 04-12-2024، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر داوای خۆی و بۆ گفتوگۆ دەربارەی هەمواریی بەندی تایبەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە هاتە پەلەمانی عێراق و بەشداری دانیشتنێکی داخراوی کرد.