دوو بوومەلەرزە پارێزگای خوزستانی ئێرانیان هەژاند

ئاژانسی هەواڵیی 'تەسنیم'ـی ئێران ڕایگەیاند، کاتژمێر 7:32 ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5-12-2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6  ڕێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر، ناوچەی هەفتگوڵی پارێزگەی خوزستانی هەژاندووە. 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهێزیی بوومەلەرزەکە بە ڕادەیەک بووە کە لە چەند شارێکی پاریزگەکە و ناوەندی پارێزگەکەش هەستی پێ کراوە. 

پاشتر و لە کاتژمێر 7:53،  بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.8 ڕێختەر شاری مەسجد سلێمانی هەژاندووە، بەڵام تا ئێستە هیچ هەواڵێک سەبارەت بە زیانی گیانی و ماددی ئەو دوو بوومەلەرزەیە بڵاونەکراونەتەوە.