سوودێکی چوکلاتەی ڕەش دەدۆزرێتەوە
لێکۆڵینەوەیەکی زانایان لە زانکۆی هارڤارد لە ویلایەتی بۆستن لە ئەمەریکا، دەریخستووە کە ئەو کەسانەی هەفتەی پێنج جار سێ پارچە چوکڵاتەی ڕەش دەخۆن، بە ڕێژەی لە سەدا 21 کەمتر تووشی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم دەبن. بەڵام ئەوانەی لە هەمان ماوەدا چوکلاتی بە شیریان خواردووە، قەڵەو بوونە و ئەگەری تووش بوونیان بەو نەخۆشییە زۆرە.
بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم، زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە خۆراکی خێرا و بە شەکر دەخۆن. پتر لە چوار ملیۆن بەریتانی تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە و تێچووی ساڵانەی چارە و دەرمانی ئەوانە، یەک ملیار و نیو پاوەندی ئەسترەلینی لەسەر دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستییە نیشتمانییەکان دەکەوێت.
زانایان بڕوایان وایە چڕیی دژە ئۆکسیدەکان لە چوکلاتی ڕەشدا یارمەتی خوێن دەدات بۆ مژین و سووتاندنی شەکر و لەناوبردنی چەورایی لەش.
سەرچاوە/ ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی