دەستەی ئاماری كوردستان و بانكی نێودەوڵەتی رووپێوییەك ئەنجام دەدەن
تایبەتە بە دۆخی دارایی خەڵكی كوردستان لەسەردەمی كۆرۆنا
K24- ههولێر:
دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان بەھەمانگی بانكی نێودەوڵەتی و رێكخراوی كاری جیھانی، رووپێوییەك لەبارەی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر دۆخی دارایی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی بەرنامەی رووپێوییەكە، دەستەی ئاماری كوردستان لەرێگەی چەند تیمێك و شارەزایەك، بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆك خێزانەكانەوە دەكەن، پرسیار لەبارەی دۆخی دارایی و گوزاران و داھات و كار و بێكاریان لێ دەكرێ.
ھەروەھا لە میانهی پرسیارەكانیش كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر گوزەرانی رۆژانەی خێزان و داھات لە خێزانەكان تاوتوێ دەكرێ.
سیروان محەمەد، سەرۆكی دەستەی ئامار دەڵێت: بەم ھەنگاوە دەتوانن بەرچاوڕوونییەك بدرێتە حكومەت بۆ ئەوەی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان لەبەردەست بێت و كاریان لەسەر بكات، بڕیاریشە لە مانگی تەمووزدا دەست بەكارەكانیان بكەن.
H.B