بازاڕی مسگەرانی کرماشان سەدان ساڵ دەفری مسی تێدا دروست دەکرا
بازاڕی مسگەرانی کرماشان سەرباری ئەوەی سەدان ساڵە کاری دروستکردنی دەفری تێدا دەکرێت، وەک پێشتر نەماوە و ئێستا تەنها سپیکردنەوەی دەفری تێدا دەکرێت.
لە بازاڕی مسگەرانی کرماشان، سەدان ساڵە دەفری جۆراجۆری مسی تێدا دروست دەکرێت، ئێستا ئەم پیشەیە لە کورتیی داوە و وەستاکارە کۆنەکان نەماون، وەستاکارێکی بەتەمەن دەڵێت، سەرباری ئەوەی پێشتر کارگەی تواندنەوەی مس لە کرماشان هەبووە و خۆیان دەفری جۆراوجۆری مسیان دروست کردووە، ئێستا کارگەکە و کاری دروستکردن نەماوە، تەنیا سپیکردنەوە و چاککردنەوە لە بازاڕەکەدا دەکرێت.
وەستایەکی مسگەری دەڵێت: پیشەی مسگەری، پیشەیەکی دەستی گرنگە لەگەڵ ئەوەی کارێکی ئاسان نییە، دەشڵێت: ئەو وەستاکارە بەناوبانگانەی لەم بازاڕەدا کاری مسگەرییان دەکرد، بەرە بەرە کۆچی دوایییان کردووە و نەوەی نوێش درێژەیان بە پیشەکە نەداوە و ئێستا وەستای بەرهەمهێنەر نییە.
بێهرووز حازرییش، خاوەنی فرۆشگایەکی مسە و دەڵێت:ڕاستەبازاڕی مسگەرانی کرماشان بەشێکە لە تاریکەبازاڕ، یان بازاڕی کۆنی کرماشان کە لە سەردەمی قاجارەوە بەردەوام بووە لە دروستکردنی دەفری جۆراوجۆر مسی، هەرچەند ئێستا پیشەکە بە شێوەیەکی ئەوتۆ نەماوە، بەڵام هێشتا دووکان و کارگەکان سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشن بۆ ئەوەی ببینین هونەری خەڵکی ناوچەکە چۆن لەسەر کانزا سەختەکەی مس هەڵکەندراوە.