سبەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە

سبەی، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

پێنجشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2024، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق"یۆنامی" لە (ئێکس) بڵاوی کردەوە، سبەی هەینی، 6ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کاتژمێر شەشی ئێوارە بەکاتی بەغدا کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی دۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەو وڵاتە دەکات، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان"یۆنامی" بۆ عێراق وتەیەک لەبارەی پێشهاتەکانی عێراق و یۆنامی لەو وڵاتە پێشکەش بکات.

لە تەممووزی 2024، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە شوێنی جینین بلاسخارت، محەمەد ئەلحەسانی کردە نێردەی تایبەتی خۆی لە عێراق.