ڕوانگەی سووری: سوپای سووریا لە ڕەقە کشایەوە

ئەمڕۆ هەینی، 6-12-2024، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپای سووریا لە چەند شوێنێکی لادێکانی ڕەقە کشاونەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ترسی ئەوە هەیە داعش ئەم بۆشاییانە بقۆزێتەوە.
ڕوانگە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم کشانەوەیە ئەگەری هێرشەکانی داعشی بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری ڕەقە زیاد کردووە.
ڕوانگەکە جەختی کردووەتەوە، هێزەکانی سوپای سووریا لەناکاو پێگەکانیان چۆڵکردووە، ئەمەش وایکردووە هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لەو ناوچە بڵاوببنەوە. چونکە ماوەی چەند هەفتەیەکە شانەکانی داعش لەو ناوچانە چالاکییان هەبووە.
لەم دواییانەدا زنجیرەیەک هێرش کرایە سەر خاڵە سەربازی و ئەمنییەکانیانی سوپای سووریا لە لادێکانی ڕەقە، ئەمەش نیگەرانی دانیشتووانی ناوچەکەی لێکەوتەوە.
لادێکانی ڕەقە بە یەکێک لەو ناوچانە دادەنرێت کە بایەخی ستراتیژی هەیە، بەو پێیەی چەند لایەنێکی ناو ململانێکانی سووریا لەوێدا پێگەیان هەیە.