لە ئینگلاند و وێڵزی بەریتانیا 'محەممەد' یەکەمی ڕیزبەندی ناوی منداڵانە
ناوی "محه‌ممه‌د" بۆ یه‌كه‌مین جار له ئینگلاند و وێڵز پێش ناوه‌كانی دیكه‌ی كوڕانی تازه‌له‌دایكبوو كه‌وت، هاوكات "نوح" كه پێشتر له پله‌ی یه‌كه‌مدا بوو، هاته پله‌ی دووه‌م و جێگه‌ی بۆ محه‌ممه‌د چۆڵ كرد.
ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ ئاماره‌كان له ئینگلاند بڵاوی كرده‌وه، ناوی "محه‌ممه‌د" له ساڵی 2023ـدا بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی ئینگلاند و وێڵزدا پێش ناوه‌كانی كوڕانی تازه‌له‌دایكبوو كه‌وت له كاتێكدا له ساڵی 2022 له پله‌ی دووه‌مدا بووه.
ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ ئاماره‌كان له ئینگلاند هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، 4661 منداڵی تازه‌له‌دایكبوو له ئینگلاند و وێڵز له ساڵی 2023ـدا ناویان نراوه محه‌ممه‌د.
ئه‌و ده‌سته‌یه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ناوی محه‌ممه‌د له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـوه له ئینگلاند و وێڵزدا به‌رده‌وام له ڕیزبه‌ندی ده ناوه‌كه‌ی یه‌كه‌می منداڵانی تازە له‌دایكبوودا بووه.