باسم عەوادی بۆ کوردستان24: نزیکەی دوو هەزار سەربازی سووریا هاتنە عێراق

سووپای سووریا
سووپای سووریا

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند: نزیکەی دوو هەزار سەربازی سووریا هاتوونەتە عێراق.

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد،بە هەماهەنگی و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ حکوومەتی سووریا، ئەمڕۆ شەممە، 7-12-2024، سەربازانی سوپای عێراق لەسەر سنووری عێراق و سووریا، پێشوازییان لە نزیکەی دوو هەزار سەربازی سوپای سووریا کرد.

گوتیشی، دوو هەزار سەربازە سوورییەکە بە ڕەزامەندی خۆیان و بە هەموو کەلوپەلە سەربازییەکانیانەوە هاتوونەتە نێو خاکی عێراق.

هەر ئەمڕۆ سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند:  سووپای سووریا ئەرکی ئاسایشی دەروازەی قائمیان ڕادەستی سووپای عێراق کرد و سووپای سووریا ئەو دەروازەیەی بەجێ هێشت.