دیارترین قۆناغەکانی شەڕی سووریا لەوەتەی سەرهەڵدانییەوە لە ساڵی 2011ـدا
شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا كه له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2011ـوه سه‌ری هه‌ڵداوه، یه‌كێك بووه له خوێناوی‌ترین شه‌ڕه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دوای سه‌رهه‌ڵدانی "به‌هاری عه‌ره‌بی" كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2010 بۆ یه‌كه‌م جار له تونس سه‌ری هه‌ڵدا.
به‌هاری عه‌ره‌بی وەك زاراوە بۆ یەكەم جار لە لایەن مارك لینش " Marc Lynch"، توێژەری ئه‌مریكی له بواری سیاسی لە وتارێكدا بە ناوونیشانی "بەهاری عەرەبی ئۆبامایی" لە گۆڤاری سیاسەتی دەرەوە لە 6ـی كانوونی دووەمی 2011ـدا بە كار هات. بەهاری عەرەبی شەپۆلێكی ناڕەزایەتیی بوو لە كۆتاییه‌كانی ساڵی 2010 و سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2011 بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی بە تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژئاوای عەرەبیی گرتەوە و هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە لە دژی دەسەڵاتدارانیان ڕاپەڕینیان بەرپا كرد و بەشێك لە دەسەڵاتدارەكانیان لەوانە، موعەممەر قەزافی سەرۆكی لیبیا، حوسنی موبارەك سەرۆكی میسڕ، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆكی یەمەن، زەینولعابدین سەرۆكی تونس-یان لە دەسەڵات لادا و قەزافی و عەلی عەبدوڵڵا ساڵح كوژران، زەینولعابدین توونسی به‌جێهێشت و په‌نای برده سعوودیە، پاشان لە 19ـی ئه‌یلوولی 2019 له‌و وڵاته كۆچی دوایی كرد.
به‌هاری عه‌ره‌بی وڵاتی بەحره‌ینیشی گرتەوە كه شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته له دژی ده‌سه‌ڵاتی سوننه ڕاپه‌ڕین و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی به‌رده‌ستی نه‌بوو. هەروەها لە شوباتی 2011ـدا سووریا-یشی گرتەوە. سەرەتای ئەم شەپۆلەی وڵاتانی عەرەبی بە خۆسووتاندنی هاوڵاتییەكی توونسی بە ناوی تاريق تەیب محەمەد ئەلبوعزیزی كە عارەبانچیی بوو دەستی پێ كرد، كاتێك لە 17ـی كانوونی یەكەمی 2010ـدا بەهۆی ئەوەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شاری سیدی بووزەید دەست بەسەر عارەبانەكەیدا گیرا، كە سەوزە و میوەی لە سەر دەفرۆشت، ئاگری لە جەستەی بەردا و پاشان لە 4ـی كانوونی دووەمی 2011ـدا گیانی لەدەست دا، كه سووتان و مردنه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی و جیهانی لێ كه‌وته‌وه.
باراك ئۆباما پشتوانی له شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد
سه‌باره‌ت به ناونانی به‌هاری عه‌ره‌بی ئۆبامایی له لایه‌ن مارك لینش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه ده‌وترا باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (2009 - 2017) پشتوانی له شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرد، پاشان هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می ئۆبامادا ڕێكه‌وتی 17ـی شوباتی 2022 له چاوێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ددانی به‌وه‌دا نا كه ئیداره‌ی ئۆباما پشتوانی له به‌هاری عه‌ره‌بی كردووه و ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا به هه‌مان شێوه ده‌توانێ پشتوانی له ئۆكرانیا بكات دژی ڕووسیا.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا تاوه‌كوو 27ـی تشرینی دووه‌می 2024، زیاتر له 230 هه‌زار و 220 هاووڵاتی سووریا له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون كه 15 هه‌زار و 272ـیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان سپاردووه، هاوكات 154 هه‌زار و 816 كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون و بێسه‌روشوێن كراون و نزیكه‌ی 14 ملیۆنی دیكه‌ش ئاواره بوونه.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، به درێژایی سێزده ساڵی ڕابردوو، هێرش كراوه‌ته سه‌ر 874 دامه‌زراوه‌ی پزیشكی، 1416 په‌رستگه و 1611 قوتابخانه و ناوه‌ندیی په‌روه‌رده‌یی، هاوكات سه‌دان دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی سڤیل و سه‌ربازی له سه‌رجه‌م ناوچه و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته.
سه‌ره‌تای شه‌ڕی خوێناوی سووریا له 22ـی شوباتی 2011، سه‌ری هه‌ڵدا
سه‌ره‌تای شه‌ڕی خوێناوی سووریا له 22ـی شوباتی 2011، سه‌ری هه‌ڵدا، كاتێك گه‌نجان و چالاكوانان له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی لیبیا گردبوونه‌وه‌یه‌كی پشتیوانیان بۆ پێكهه‌ڵپژانه ناوخۆییه‌كانی لیبیا له دژی ده‌سه‌ڵاتی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕێكخست. پاشان له 15ـی ئاداری 2011، چالاكوانان له به‌رده‌م بازاڕی حه‌میدییه له ناوه‌ڕاستی دیمه‌شق خۆپیشاندانیان كرد و دروشمی "ئازاد"ـیان به‌رز كرده‌وه و پۆلیس له به‌رانبه‌ردا ژماره‌یه‌كی ده‌ستگیر كردن. 18ـی ئاداری 2011، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له دژی حكوومه‌تی سووریا له دیمه‌شق، حمس، بانیاس، دێره‌زوور و ده‌رعا له‌ژێر ناوی "هه‌ینی شكۆ" به‌ڕێوه چوو و له 23ـی نیسانی 2011، جیابوونه‌وه له ڕیزه‌كانی سوپای حكوومه‌تی سووریا ڕووی دا و وه‌لید قه‌شعه‌می كه ئه‌فسه‌ر بوو له گاردی كۆشكی كۆماری، جیابوونه‌وه‌ی خۆی له سوپای سووریا ڕاگه‌یاند و له 3ـی ئابی 2011، به ده‌ستپێشخه‌ری ڕیاز ئه‌سعه‌د، كه یه‌كێك بوو له ئه‌فسه‌ره جیابووه‌كان، سوپای سووریای ئازاد دامه‌زرا و له 18ـی ئابی هه‌مان ساڵدا، ده‌سته‌ی گشتیی شۆڕشی سووریا كه 40 گرووپی ئۆپۆزسیۆنی له خۆ گرتبوو به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و دامه‌زراندنی "ده‌وڵه‌تێكی ئازاد و دیموكرات" ڕاگه‌یه‌نرا.
دواتر له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2012ـدا، توركیا میوانداری زیاتر له 300 كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌فسه‌رانی جیابووه‌وه له سوپای سووریا كرد و له شاری ئه‌نتالیادا ده‌سته‌ی ئه‌ركان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم ئیدریس ڕاگه‌یه‌نرا. له نێوان 2013 – 2014ـدا هه‌ردوو ژووری هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی (مۆك) بۆ باشووری سووریا كه باره‌گای له ده‌رعا بوو، له‌گه‌ڵ ژووری هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی (موم) بۆ باشووری سووریا دامه‌زران و ئه‌ركیان بریتی بوو له ڕۆڵی ئه‌منی و سه‌ربازی له هه‌ردوو به‌شی سووریادا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای حكوومه‌تی سووریا و هه‌ندێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه.
له ناوه‌ڕاستی 2013ـدا ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) له سووریا ده‌ركه‌وت و له هاوینی 2014ـدا چالاكییه‌كانی به‌رفراوان بوون به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی حه‌له‌ب، ئیدلب، حه‌ما و حمس.
ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سووریا پشتیوانی له ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و پشتیوانییه بۆ یه‌كه‌م جار و به شێوه‌ی ئاشكرا له شه‌ڕی قوسه‌یر له ساڵی 2013ـدا ده‌ركه‌وت و بووه خاڵی وه‌رچه‌رخانی پشتیوانی سه‌ربازیی ئێران بۆ سووریا.
ڕووسیا له ئه‌یلوولی 2015ـدا بڕیاری دا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریادا بكات
له ئه‌یلوولی 2014ـدا زیاتر له 60 وڵات چوونه ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد. پاشان له ئه‌یلوولی 2015ـدا ڕووسیا بڕیاری دا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریادا بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فرۆكه‌ی سه‌ربازی و ڕاوێژكارانی سه‌ربازی بۆ پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی سووریا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد و بنكه‌یه‌كی ئاسمانیشی له ناوچه‌ی حمێمیم له ده‌وروبه‌ری لازیقیه و یه‌كێكی دیكه‌یشی له ته‌رتووس دامه‌زراند. دواتر و له تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵـدا "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات – هه‌سه‌ده) دامه‌زرا؟
له شوباتی 2016ـدا ڕووسیا ڕێككه‌وتنی "كێری – لاڤرۆڤ"ـی كه گوزارشتی له ڕێككه‌وتنی جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئیمزا كرد بۆ دابه‌شكردنی ئاسمانی سووریا له نێوان هه‌ردوولادا.
شه‌ڕی حه‌له‌ب ماوه‌ی چوار ساڵی خایاند له نێوان 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2012 تاوه‌كوو كانوونی یه‌كه‌می 2016، كاتێك سوپای به‌شار ئه‌سه‌د به هاوكاری هێزی ئاسمانیی ڕووسیا توانی ئه‌و پارێزگایه بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، توركیا و ڕووسیا له 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2016، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره 2254ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له كانوونی یه‌كه‌می 2015ـدا ده‌رچوو بوو، ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوانیان سه‌باره‌ت به پرسی سووریا له ئاستانه‌ی پایه‌ته‌ختی كازاخستان.
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی بریتی بوو له "نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سووریا، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حكوومه‌تی سووریاوه به شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد و بچێته ژێر باری لێپرسینه‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به ململانێكان.
توركیا و ڕووسیا له 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2016، له‌سه‌ر پلانی ئاگربه‌ست له ته‌واوی سووریا ڕێك كه‌وتن
توركیا و ڕووسیا له 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2016، له‌سه‌ر پلانی ئاگربه‌ست له ته‌واوی سووریا ڕێك كه‌وتن به شێوه‌یه‌ك له 30ـی هه‌مان مانگدا بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. ڕێككه‌وتنی ئاستانه هیچ یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نی دیموكراتی سووریا كه نوێنه‌رایه‌تی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌كرد، داعش، به‌ره‌ی نوسره "ته‌حریر شام" و له‌ناو پلانی ئاگربه‌سته‌كه‌دا له خۆ نه‌گرتبوو.
ئایاری 2017، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه‌كانی ئاستانه‌دا نوێنه‌رانی ڕووسیا، توركیا و ئێران یاداشتێكیان بۆ هێنانه‌ئارای چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له سووریا ئیمزا كرد، ناوچه‌كانیش بریتی بوون له:
-پارێزگای ئیدلب و چه‌ند به‌شێك له پارێزگاكانی دراوسێی له‌وانه حه‌له‌ب، حه‌ما و لازیقیه
-چه‌ند به‌شێكی دیاریكراو له باكووری حمس
-غۆته‌ی ڕۆژهه‌ڵات
-چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له باشووری سووریا له هه‌ردوو پارێزگای ده‌رعا و قونه‌یته‌ره
له نیسانی 2018ـدا، ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل، ئوردن و ئیماراتی عه‌ره‌بی، ڕێككه‌وتنی "قودس"ـی ئاسایشیی ئیمزا كرد و به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، كۆتایی به پشتیوانیكردنی گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان له باشووری سووریا هێنا و ده‌رفه‌تی به سوپای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته دا كۆنترۆڵی هه‌ردوو پارێزگای ده‌رعا و قونه‌یته‌ره بكه‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا ڕووی به‌ڵێنی به ئیسرائیل دا چالاكی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له به‌رزاییه‌كانی جۆلان ڕابگرێت.
ڕووسیا له ئایاری 2019ـدا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌ره‌و ئیدلب هه‌نگاوی نا و ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له حه‌ما و باشووری ئیدلب ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام له‌وێدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستی دژبه‌رانه‌ی توركیا بووه‌وه به‌تایبه‌ت كه هێزه‌كانی توركیا به پێی ڕێككه‌وتنه‌كانی ئاستانه له‌و ناوچانه‌دا بڵاوه‌یان كردبوو، دواتر له ئاداری 2020ـدا ڕێككه‌وتنی سڕكردنی ململانێكان له نێوان سوپای سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كان ئیمزا كرا.
له ئابی 2016ـدا زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش و چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌ست پێ كرد
سه‌باره‌ت به توركیا و ده‌ستوه‌ردانه ڕاسته‌وخۆكانی له دۆسیه‌ی سووریادا، له ئابی 2016ـدا زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش و چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌ست پێ كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتی به هه‌ندێك لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی دۆسیه‌ی سووریا به‌ست. سوپای توركیا له خاكی ئه‌و وڵاته‌دا ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی ده‌ست پێ كرد كه تێیدا گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا به‌شدار بوون و له ئه‌نجامدا چه‌كدارانی داعش له جه‌ڕابلووس، باب و ڕیفی حه‌له‌ب ده‌ركران.
توركیا له ساڵی 2018ـدا ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌زه‌یتوونی له دژی یه‌په‌گه ده‌ست پی كرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پشتیوانی له گرووپه چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه‌كان كرد كه ناویان له خۆ نابوو، (سوپای نیشتمانی) و له هاوینی 2017ـدا به پشتیوانی توركیا له عه‌فرین دامه‌زرابوو. سوپای توركیا پاشات له تشرینی 2019ـدا له سه‌رێ كانی و حه‌سه‌كه و گرێ سپی ئۆپه‌راسیۆنێمی دیكه‌ی له دژی یه‌گه ده‌ست پێ كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی گرنگی توركیا بوو به‌و پێیه‌ی له‌و ناوچانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتدا بوو كه كه‌وتبووه ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016ـدا پرۆژه‌یاسایه‌كیان پێشكه‌ش كرد بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی سووریا و كۆتاییهێنان به كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی سیاسی بۆ پرسه‌كانی ئه‌و وڵاته. پاشان كۆنگرێس له كانوونی یه‌كه‌می 2019ـدا پرۆژه‌كه‌ی په‌سند كرد و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا ئیمزای له‌سه‌ر كرد و له ساڵی 2020ـیشدا له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا په‌سندی كرد و دواتر پرۆژه‌كه له حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا چووه واری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م پرۆژه‌یه به "یاسای قه‌یسه‌ر" ناو نراوه، به‌و پێیه‌ی ئامانجی ڕاگرتنی كوشتنی سوورییه‌كان بوو.