مەزڵوم عەبدی: لە ساتێکی مێژووییدا دەژین

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

یەکشەممە، 08-12-2024، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پۆستێكی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کەوتنی ڕژێمی ئەسەد، ڕایگەیاند: "ئێمە لە سووریا، لە ساتێکی مێژووییدا دەژین بەوپێیەی ڕووخانی ڕژێمی سەرکوتکار لە دیمەشق دەبینین."

مەزڵوم عەبدی پێی وایە "ئەم گۆڕانە دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ لەسەر بنەمای دیموکراسی و دادپەروەری کە مافەکانی هەموو سوورییەکان زامن بکات."

 

 

چوارشەممە، 27-11-2024، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا  بە سەرکردایەتیی ئەحمەد جۆلانی هێرشی بەفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەست پێ کرد و دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-12-2024، چوونە نێو حومس و دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ئەسەد هێنا.