فڕۆکەوانێکی سووری دوای 43 ساڵ زیندانی ئازاد کرا

فڕۆکەوانی سووریا، ڕەغید ئەلتەتەری
فڕۆکەوانی سووریا، ڕەغید ئەلتەتەری

لە چیرۆکی یەکێک لە درێژترین ماوەی دەستبەسەرکردنی سیاسی لە مێژووی سووریادا، کۆمەڵەی دەستبەسەرکراوان و بێسەروشوێنەکانی زیندانی سێدنایا ڕایگەیاند، فڕۆکەوان ڕەغید ئەلتەتەری، وەک بەتەمەنترین زیندانیی سیاسی لە سووریا، دوای 43 ساڵ لە دەستبەسەرکردنی لە زیندانەکانی ڕژێمی سووریادا ئازاد کرا.

چیرۆکی ئەلتەتەری، فڕۆکەوانێکی هێزی ئاسمانی سووریایە، لە ساڵی 1980 کاتێک ڕەتی کردەوە پابەندی فەرمانە سەربازییەکان بێت بۆ بۆمبارانکردنی شوێنەکانی شاری حەما، لەکاتی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە شارەکە ڕوویان دا، دەستگیرکرا.

لە ساڵی 1981، کارێک ئەلتەتەری دەستگیر کراوە، کوڕەکەی وائیل لە سکی دایکیدا بووە، بۆیە بێبەش بوو لە بینینی کوڕەکەی بە درێژایی ساڵانی سەرەتایی منداڵی.

لە ماوەی ساڵانی دەستبەسەرکردنیدا، ئەلتەتەری لە نێوان چەند زیندانێکی سووریادا گواستراوەتەوە، تا کۆتاییەکەی لە زیندانی ناوەندیی تەرتووس گیرساوەتەوە و لەوێ ماوەتەوە تا ئازادکردنی.