قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ لە دیمەشق ڕاگەیەنرا

هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەنێو دیمەشق (وێنە: AA)
هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەنێو دیمەشق (وێنە: AA)

هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا قەدەغەی گشتیی هاتوچۆیان لە دیمەشق ڕاگەیاند کە لە کاتژمێر 04:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-12-2024، دەست پێ دەکات و تاوەکوو کاتژمێر 05:00ـی بەیانیی سبەینێ دووشەممە، 09-12-2024، بەردەوام دەبێت. 
 چوارشەممە، 27-11-2024، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە سەرکردایەتیی ئەحمەد جۆلانی هێرشی بەفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەست پێ کرد و دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، یەکشەممە، 08-12-2024، چوونە نێو حومس و دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ئەسەد هێنا.