ئاڵوگۆڕ لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەكرێت

ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەكان دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە

K24 - ھەولێر

جێگری پارێزگاری ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئاڵوگۆڕ لە بەشێكی پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەكرێت و زۆربەی قەزا و ناحیەكان دەگرێتەوە.

ھێمن قادر، جێگری پارێزگاری ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "دوای رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردراوە ئاڵوگۆڕ لە بەشێكی پۆستە ئیدارییەكان بكرێت، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەكان دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە و ھەفتەی داھاتووش ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەشێك لە قایمقامەكان دەكرێت".

روونیكردەوە: "ئاڵوگۆڕییەكە زۆربەی قەزا و ناحییەكان دەگرێتەوە و ئاڵوگۆڕ لە پۆستەكان دەكرێت".

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 ئاڵوگۆ لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەكان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:.