پەنابەرانی سووریا لە هەولێر دڵخۆشن بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد

ئەمڕۆ یەکشەممە، 8-12-2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، توانییان دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆنترۆڵ بکەن، بەشار ئەسەدیش ناچار بەهەڵاتن بکەن، کە ماوەی 24 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوەیە.

لەوبارەوە پەنابەرانی سووریا لە هەولێر، لەبەردەم قەڵای هەولێر گردبوونەوە و دڵخۆشی خۆیان بە ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەربڕیی و هوتافیان دژی ئەسەد دەگووتەوە.

لەدوای شەڕ و گرژییەکانی ساڵی 2011 لە وڵاتی سووریا، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی سووری ئاوارەی وڵاتان بوون، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدان وهاتنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لەساڵی 2014 لەو ژمارەیە 264 هەزار و198 پەنابەری سووری هاتنە هەرێمی کورستان.