ئاگر لە گەڕەكێكی ھەولێر كەوتەوە
چەند كەسێك لەنێو بینایەك گیریان خواردووە
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گەڕەكی كوردستانی شاری ھەولێر روویدا و چەند كەسێك لەنێو بینایەكی ئەو گەڕەكە گیریان خواردووە.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند، بەھۆی ئاگركەوتنەوەكە زیاتر لە 20 كەس لەنێو بینایەك گیریان خواردووە و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە ھەوڵدان بۆ رزگاركردنیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: "تائێستا ھۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە نەزانراوە، ھەموو ھەوڵەكانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی بەرگری شارستانی بۆ ئەوەیە ئەو كەسانە رزگار بكەن و ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن".



