ترەمپ: دەبێت سووریا خۆی چارەی کێشەکانی خۆی بکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند: پێویستە ئەمەریکا بچێتە دەرەوەی ئەو بەشەی جیهان کە سووریایە.
دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە پەیامێکدا ڕاگەیاند: ئەمەریکا لە دەرەوەی ئەو بەشەی جیهان دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی سووریا خۆی چارەی کێشەکانی خۆی بکات.
دوێنێش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ترەس' پۆستێکی لەبارەی کەوتنی ڕژێمی چەند ساڵەی بەشار ئەسەد بڵاو کردەوە.
ترەمپ ئـاماژەی بەوە کردبوو "ئەسەد نەماوە، لە وڵاتەکەی هەڵاتووە، پارێزەرەکەی، ڕووسیا، بە سەرۆکایەتیی ڤلادیمێر پوتین، چی دیکە بایەخی بە پاراستنی نەدا، هیچ هۆیەک نەبوو بۆ ئەوەی ڕووسیا لە لەوێ بێت، ئەوان هەموو بەرژەوەندییەکیان لە سووریا لەدەست دا بەهۆی ئۆکرانیا، کە نزیکەی 600 هەزار سەربازی ڕووسی بریندار و کوژران، لە شەڕێکدا کە هەرگیز نەدەبوو دەست پێ بکات."