فەرەنسا و ئەڵمانیا بە دوو مەرج مامەڵە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەکەن
فەرەنسا و ئەڵمانیا مەرجی خۆیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەستەی تەحریر شامی سووریا ڕاگەیاند.
ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە تەلەفۆن لـەبارەی دۆخی سووریا، قسەیان کرد.
بە گوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، هەردوو سەرکردەکە تاوتوێی مەرجەکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بەتایبەت دەستەی تەحریر ئەلشامی سووریا کردووە.
وەکوو ئەوەی نووسینگەکە ئاماژەی بۆ کردووە، مەرجی ئەم دوو وڵاتە ئەورووپاییەش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا "پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ کەمینەی ئاینی و نەتەوەییەکان" دەبێت.
هەر لەو گفتوگۆ تەلەفۆنییەدا، ماکرۆن و شۆڵز پابەندی خۆیان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دووپات کردەوە.