کوردستان24 وەک یەکەمین میدیای کوردی چووە ناو کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا

کوردستان24 وەک یەکەمین میدیای کوردی دەچێتە ناو کۆشکی کۆماریی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری هەڵاتووی سووریا.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، هەندێک لە ناوەوەی کۆشکەکە وێران بووە، بەڵام بەشەکانی دیکەی باڵەخانەکان وەک خۆی ماونەتەوە تەنیا کەلو پەلەکانی ناویان تێک دراون.

 یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، پێش کۆنترۆڵکردنی دیمەشق لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن، بەشار ئەسەد بە فڕۆکە هەڵات و دیمەشقی بەجێ هێشت، دواتر ڕووسیا ڕایگەیاند، مافی پەنابەری بە ئەسەد و خانەوادەکەی داوە.