سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئەمەریکا: من هەڵە بووم
ترەمپ تووڕە دەکات
K24 - مینیسۆتا – ئەمەریكا:
دوای 11 رۆژ ده‌ركه‌وتنی له وێنه‌یه‌ك هاوشانی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی نزیك گۆڕه‌پانی لافایت، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش - ئه‌مەریكا ئه‌م كاره‌ی خۆی به‌هه‌ڵه وه‌سفكرد.
ئێواره‌ی 1ی حوزه‌یران له‌كاتێكدا خۆپیشاندانه‌كان له نزیك گۆڕه‌پانی لافایت - واشنتن دی سی، له‌وپه‌ڕی تاوداندابوو ، جه‌نه‌رال مارك میلی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپا، هاوشانی دۆناڵد تره‌مپ بینرا، كاتێك تره‌مپ و به‌شێك له ستافی حكومه‌ت به‌ره‌و كڵێسای سانت جون، به‌رێكه‌وت و له‌وێ دۆناڵد تره‌مپ، په‌رتوكی ئینجیلی به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام دوای 11 رۆژ، ئه‌م جه‌نه‌راله داوای لێبووردن له‌م كاره‌ی ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن بی سی نیوز، ئه‌مڕۆ 11ی حوزه‌یران جه‌نه‌راڵ میلی، له په‌یامێكدا بۆ ئه‌فسه‌رانی ده‌رچووی زانكۆی به‌رگری نیشتمانی وتی: "پێویستی نه‌ده‌كرد له‌وێدا ئاماده‌بم".
هه‌روه‌ها ئه‌و جه‌نه‌راڵه ده‌شڵێت: "ئاماده‌بوونم له‌و ساته مێژووییه‌دا و له‌و ژینگه‌یه‌دا سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌بوو كه سوپا تێوه‌گلاوه به سیاسه‌تی ناوخۆیی، كه ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه بوو".
ئه‌م سهرزهنشتكردنهی خۆی، دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌م جه‌نه‌راڵه تووشی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی خانه‌نشینه‌وه كه نه‌ده‌بوو به‌به‌رگی سه‌ربازییه‌وه له‌وێدا بوایه. هه‌ر بۆیه میلی ده‌ڵێت: "ئێمه به‌رگی نیشتمانیمان له‌به‌ردایه و موڵكی هه‌موو ئهمەریكییهكین، ئه‌بێت باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت كه سوپا، سوپای نیشتمانییه، سوپای سیاسییه‌كان و ململانێ سیاسییه‌كان نییه". وتیشی: "پێویسته رێز له پرنسیپه‌كانی سوپا بگرین".
جه‌نه‌رال مارك میلی، ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه ئه‌م ئه‌ری ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای پێدرا كه به‌رزترین پله‌یه له‌سوپای ئه‌مەریكادا.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌فسه‌رانی دووپاتكرده‌وه، پێویسته پابه‌ندبین به ده‌ستووری ئهمەریكییهوه، وتیشی: "ئازادی گره‌نتی ئه‌وه‌مان ئه‌داتێ كه ده‌ستوور رێگه به‌خه‌ڵك ده‌دات داوای گۆڕان بكات، هه‌ر وه‌ك خۆپیشانده‌ران داوای ده‌كه‌ن".
هه‌موو ئه‌م پێشهاتانه دوای گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید -ی ره‌شپێست دێت كه له‌ژێر ده‌ستی (دیریک شۆڤین) ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاری مه‌نیئاپلس، له‌رۆژی 25ی ئایار خنکێنرا.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و هه‌وڵه سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ریه‌ك له جه‌نه‌رال مارك میلی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپا و مارك ئیسپر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه هه‌ردوو پارتی سیاسی باڵای ئەمەریکا قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ن كه ناوی هه‌ر 11 بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی كۆنفیدرالی بگۆڕێت وه‌ك ده‌ستپێكی كۆتایی هێنان به ئاسه‌واری شه‌ری ئه‌هلی له رابردوودا، به‌ڵام گۆڕینی ناوی ئه‌م یانزه بنكه‌یه پێویستی به ره‌زامه‌ندی كۆنگرێسه.