زیندانیکراوێکی سێدنایا: ڕۆژانە كۆمەڵكوژی له زیندانەکە ئەنجامدەدرا
زیندانیکراوێکی گرتووخانەی سێدنایا چیرۆکی خۆی لە زیندانەکە بۆ کوردستان24 دەگێڕێتەوە و دەڵێت: بڕیاربوو ڕۆژانە لە زیندانەکە کۆمەڵکوژیی بکرێت.
چیرۆكی گرتووخانەی سێدنایا بەتەواوی ناخەهەژێنە، ئهحمهد مهندی زیندانیكراوێكی ئەو زیندانەیە و چیرۆكی خۆی لە زیندانەکە بۆ كوردستان24 دەگێرێتەوە و دەڵێت: لەسەرەتا زیندانەکە لە دۆخێكی خراپی بەڕێوەبردن و سیستەمدابوو، لەبەرئەوەی بەرگەی ئەو ژمارە زۆرەی زیندانی نەدەگرت بۆیە دەست بە ئازاردان و ئەشکەنجەدان بە سووكی كرا، دواتر ئازاردان و ئەشکەنجەدان زیادبوون و ڕۆژانە كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدرا.
ئهحمهد مهندی دەگێڕێتەوە کە، ڕۆژانە كۆمەڵكوژی له سێدنایا ئەنجامدەدرا، گوتیشی: ئێمە یەكەم كاروان بووین بردراین بۆ گرتووخانەی سێدنایا، لەبەر ئەوەی زیندانەکە نەیدەتوانی بەرگەی ئەو ژمارەی زۆرەی زیندانییەكان بگرێت، بۆیە كاتێك لە 2014 گوازرامەوە بۆ گرتووخانەیەكی دیكە، ئێمە ناومان نابوو ساڵی مردن، داواکرابوو ڕۆژانە كۆمەڵكوژییەك بکرێت، ئەگەر بە ڕۆژ نەكرایە، ئەوا شەوەكەی كۆمەڵكوژی دەكرا.