وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌حریر ئەلشام به دوای شێوازێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێین
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان ڕه‌فتارەکانی دەستەی تەحریر ئەلشام هەڵدەسەنگێنین و به دوای شێوازێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گەڵیاندا.
چوارشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئه‌نالینا بێربوك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێک باسی لە دەستەی تەحریر ئەلشامی سووریا کرد و گوتی: "ڕاسته دەستەی تەحریر ئەلشام ڕیشه‌یه‌كی ئایدۆلۆجیای ڕێكخراوی قاعیده‌یه، به‌ڵام بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت، ئێستا ئه‌وانە واقعێکیان له سووریا دروست كردووه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات."
باسی لەوەش کرد "دەستەی تەحریر ئەلشام ڕۆڵی لە سووریای داهاتوودا دەبێت." جەختیشی لەوە کردەوە "لەگەڵ هاوبەشەکانیان هەڵسەنگاندن بۆ ڕەفتارەکانی چەکدارەکانی دەستەکەی دەکەن و بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن."
گوتیشی: "هه‌ر هاوكارییه‌كیش پێویسته ده‌سته‌به‌ری پاراستنی كه‌مینه پێكهاته‌كانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بكات و رێز له مافه‌كانی ئافره‌ت بگیرێت و ڕێگری له هه‌ر جۆره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بكرێت."