له چهند كاتژمێری داهاتوو گهشته ئاسمانییهكان له سووریا ئاسایی دهبنهوه
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی نوێی سووریا ڕایگەیاند، لە چەند كاتژمێری داهاتوو ئاسمانی سووریا بە ڕووی گهشتهكاندا دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکوومەتی ڕاگوزهری سووریا ئاماژەی بەوە دا، بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و پێشوازیکردن و ڕۆیشتنی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکانی سووریاوە.
هەروەها دەڵێت: فڕۆکەخانەی حەلەب ئامادەیە بۆ گهشتكردن و کار لەسەر ڕێکخستنی کارەکانی دەروازە سنوورییەکان دەکەن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
ناوبراو گوتیشی: لە چەند كاتژمێری داهاتوو ئاسمانی سووریا بە ڕووی گهشتهكاندا دەکرێتەوە.