به‌ستنی ماسك له فه‌رمانگه و شوێنه گشتییه‌كان كرایه بڕیار
هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت
لیژنەی باڵای رووبەڕوونەوەی کۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری سەپاندنی بەستنی ماسك لە فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان ده‌ركرد و داواش له ھاووڵاتیان ده‌كات، رەچاوی بارودۆخەکە بکەن و خۆیان لە بەریەككەوتن بپارێزن و هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
بۆ ئەو مەبەستەش له هه‌موو پارێزگاكان لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت راسپێردراون بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە و ماسك بۆ فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان دابین دەکەن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، قایمقامیه‌ته‌كان له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه ئه‌ركی بەدواداچوون و چاودێریکردنی بازاڕ، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگەکان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا جگە لەوەی سەپاندنی بەستنی ماسکى کرده بڕیار، ئاشكراشیكرد، لە پێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ماسك بۆ سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان دابین دەکەن، ماوه ماوه‌ش لە لایەن پارێزگاکانەوە ھەڵمەتی فراوانی دابەشکردنی ماسك ئەنجام دەدرێت.
H.B