مالیكی: داوامان لێكراوە حكومەتەكەی كازمی بروخێنین

"نامانەوێت بژاردەى ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبژێرین"

K24 - ھەولێر

سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایدەگەنێت، داوایان لێکردووە لە رێگەی خۆپیشاندانەکانەوە، حکومەتەکەی مستەفا کازمی بڕوخێنێت.

نوری مالیکی، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، هەرچەندە دەوڵەتى یاسا بەشدارى لە حکومەتدا نەکردووە و دەنگیشى پێنەداوە، بەڵام پشتیوانى حکومەت دەکات، ئەگەر بە ئاڕاستەى ئەرێنیدا هەنگاو بنێت و نامانەوێت بژاردەى ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبژێرین.

مالیکی ئاشکراشی کرد، هەندێک لایەن داوایان لێکردووە، پشتیوانیان بێت بۆ رووخاندنی حکومەتى ئێستا، لەرێگەى خۆپیشاندانەوە، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە.