کاریگەرییەکانی گوفتار و ڕەفتاری دایک لەسەر ئاییندەی کەسایەتیی منداڵ
هه‌موو دایكێك هه‌وڵ ده‌دات منداڵه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكات، زۆر له خۆی باشتر بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا پسپۆرانی ده‌روونزانی و ده‌روونناسی سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر ڕه‌فتار، هه‌ڵسوكه‌وت و گوفتاری ڕۆژانه‌ی دایكان كه چه‌نده كاریگه‌ریی له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دروست ده‌كات.
پسپۆرانی ده‌روونزانی و ده‌روونناسی ده‌ڵێن، منداڵ به‌تایبه‌تی كچان، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕۆژانه چاودێری هه‌ڵسوكه‌وت و گوفتاری دایكیان ده‌كه‌ن كه چۆن له‌گه‌ڵ ڕووداو و بارودۆخه جیاوازه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات. پسپۆرانی ده‌روونزانی و ده‌روونناسی تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، هه‌ر قسه و ڕه‌فتارێكی دایك به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ستی پێ بكات، ده‌بێته وانه‌یه‌ك بۆ منداڵه‌كانی.
پسپۆرانی ده‌روونزانی و ده‌روونناسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی دایكان ئه‌مڕۆ له ئاخاوتن و گوفتار و ڕه‌فتاره‌كانیان ده‌یچێنن، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئایینده‌ی منداڵه‌كانیان ده‌بێت، بۆیه هه‌رگیز نابێت مامه‌ڵه‌ی دایك له‌سه‌ر بنه‌مای كاردانه‌وه‌ی كاتی بێت، به‌ڵكوو ده‌بێت پشت به كه‌رسته و میكانیزمه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی لایه‌نی په‌روه‌رده‌ییه‌وه ببه‌ستێت، چونكه كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی دایكان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام زیره‌كی منداڵه‌كانیان بونیات ده‌نێت و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تییان پێش ده‌خات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان. بۆ ئه‌وه‌ی دایكان بتوانن ببنه نموونه و پێشه‌نگی منداڵه‌كانیان به‌تایبه‌تی كه ئه‌وان هه‌موو دنیا له دایكیاندا ده‌بینن، ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
1-شێوازی مامه‌ڵه‌ی دایك له كاتی تووڕه‌یی و بێئومێدی و ترس: وه‌كوو زانایان و پسپۆران ئاماژه‌یان پێ كرد، منداڵ چاودێری هه‌موو گوفتار و ڕه‌فتارێكی دایكی ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی دایك هه‌ستی پێ بكات، بۆیه هه‌ر كات دایك هه‌ست به تووڕه‌یی یان ترس ده‌كات، ده‌بێت زۆر به هێمنی و له‌سه‌ره‌خۆیی ئه‌و تووڕه‌یی و ترسه كۆنترۆڵ بكات.
2-مامه‌ڵه‌كردنی دایك له‌گه‌ڵ هه‌ڵه و شكسته‌كانی منداڵ: ده‌بێت دایك وا به منداڵه‌كه‌ی نیشان بدات، هه‌ڵه و شكست هه‌رگیز كۆتایی دنیا نییه، به‌ڵكوو هه‌ڵه و شكست بۆ خۆیان ده‌رفه‌تێكن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ ته‌نانه‌ت گه‌وره‌كان و خودی دایك و باوكانیش بیقۆزنه‌وه بۆ فێربوون و خۆپه‌روه‌رده‌كردن. ده‌بێت دایك به‌رده‌وام هانی منداڵه‌كه‌ی بدات و به‌هۆی هه‌وڵه‌كانییه‌وه شادی و دڵخۆشی ده‌رببڕێت نه‌ك به بۆنه‌ی ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی.
3-مامه‌ڵه‌ی دایك له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كانی (ئه‌وانی دیكه): ده‌بێت دایك به نه‌رمونیایی و ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بكات، چونكه منداڵه‌كانی چاوی لێ ده‌كه‌ن و لێی فێر ده‌بن، ئه‌مه‌ش ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان ئاسووده‌تر ده‌كات و ئه‌م ئاسووده‌ییه دواتر بۆ ناو خێزانه‌كانی دیكه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت.
4-كاتێك دایك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات، باشتر وایه زۆر ڕاشكاوانه دان به‌و هه‌ڵه‌دا بنێت و (عینادی و له‌خۆباییبوون) نه‌یگرێت، چونكه ئه‌م داننانه، گرنگییه‌كی زیاتری بۆ منداڵه‌كان هه‌یه و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌وانیش فێری لێبووردن و لێبوورده‌یی و خاكیبوون ده‌كات.
5-چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ژیرانه: دایكان ده‌بێت منداڵه‌كانیان فێری بیكردنه‌وه و شیكردنه‌وه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌رده‌میان، چونكه ده‌بێته هۆی تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان.
6-داوای هاوكاری له كاتی پێویستدا: نابێت دایكان شه‌رم له داوای هاوكاریكردن بكه‌ن، چونكه ئه‌مه به‌شێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركه‌وتن كه هه‌موو كارێك به هاوكاری و هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نجامی باشتری ده‌بێت و منداڵانیش له‌سه‌ر گیانی هاوكاریكردن گه‌وره ده‌كرێن.
7-گرنگیدان به خود: دایكان ده‌بێت به‌رده‌وام گرنگی به ته‌ندروستی و جوانی و ڕۆشنبیرییان بده‌ن، واته منداڵ چاویان لێ ده‌كه‌ن و لاساییان ده‌كه‌نه‌وه.
8-چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناكۆكی و جیاوازییه‌كان: ده‌بێت دایكان نموونه‌ی به‌رز بن له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و قبووڵكردنی بۆچوونی جیاواز و ده‌ستپێشخه‌ر بن له گفتوگۆیه‌كی بونیاتنه‌ر.
9-مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جیاوازییه ڕۆشنبیری و هزرییه‌كان: دایكان ده‌بێت منداڵه‌كانیان فێر ڕای جیاواز و بۆچوونی جیاواز بكه‌ن، چونكه جیاوازییه‌كان وه‌كوو گوڵی باخچه‌كان وایه و ژیان جوانتر ده‌كه‌ن، بۆ هه‌ر جیاوازییه‌كیش ده‌بێت ڕێز بكه‌نه بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر.
10-گوێگرتن له ده‌وروبه‌ر: منداڵ پێویستی به‌وه‌یه به ڕاستگۆیی و گرنگییه‌وه گوێ له دایكی بگرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات فێر بێت چۆن ڕێز له هه‌ست و بۆچوونی ئه‌وانی دیكه بگرێت.
11-پاراستنی ژینگه: دایكان ده‌بێت له میانی مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یاندا، گرنگری به ژینگه‌ی ناو ماڵ و كه‌رسته‌كانیان بده‌ن، بۆ نموونه فێریان بكه‌ن، چۆن گرنگی به په‌رداخ ده‌ده‌ن و چۆن ده‌یپارێزن.