یه‌ك ملیار دۆلار له بودجه‌ی پۆلیسی نیویۆرك كه‌مده‌كرێته‌وه
"خزمه‌تگوزاریمان ناوێت ئه‌گه‌ر سه‌لامه‌ت نه‌بین"
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی نیویۆرك، ئه‌مڕۆ 12ی حوزه‌یران وه‌ك پاڵپشتێك بۆ (په‌كخستنی پۆلیس) بڕیاریاندا بڕی 1 ملیار دۆلار له بودجه‌ی پۆلیس یبڕن بۆ خزمه‌تی گشتی.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی 1010 وینس، كۆری جۆنسۆن گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه و 7 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن: "باوه‌ڕمانوایه و پێویسته له‌سه‌رمان 1 ملیار دۆلار له بودجه‌ی پۆلیسی نیویۆرك له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2021 كه‌مكه‌ینه‌وه".
ده‌شڵێن: "ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه ته‌نیا چوارچێوه‌ی به‌شی پۆلیسی نیویۆرك ناگرێته‌وه، به‌ڵكو پابه‌ندمان ده‌كات به‌وه‌ی كه دووركه‌وینه‌وه له سیاسه‌تی شكستخواردووی پۆلیس".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ریفۆرم له پۆلیس له ئه‌مه‌ریكا له‌دوای 16 رۆژ له خۆپیشاندان دێت. به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید-ی ره‌شپێست له ویلایه‌تی مینیسۆتا له ژێر ئه‌ژنۆی (دیریک شۆڤین) ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاری مه‌نیئاپۆلس، له رۆژی 25ی ئایار.
ئه‌ندریۆ كۆمۆ حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك ئیمزای له‌سه‌ر زنجیره بڕیارێك كرد كه تێیدا رێگه ده‌گرێت له به‌كارهێنانی "ئه‌ژنۆ و ده‌ست" بۆ سه‌ر ملی تاوانبار له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا. هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كه رێگری له ته‌له‌فۆنكردن ده‌كات بۆ 911 به هه‌ڵه و له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی و له‌و كاته‌دا پۆلیس كه‌سێكی بێ چه‌ك بكوژێت، ئه‌وا ویلایه‌ت پارێزه‌رێك داده‌نێت وه‌ك بریكاری سه‌ربه‌خۆ بۆ كێشه‌كه. هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای مافی مه‌ده‌نی كه به (ئه‌ی 50) ناسراوه و ماوه‌ی 44 ساڵه پارێزگاری له پۆلیس ده‌كات كاتێك له‌لایه‌ن رای گشتییه‌وه سكاڵای ته‌مبێكردن-ی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی زیاتر مشتومڕی دروستكردووه كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پۆلیسه، چونكه به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوز له ریفۆرمه‌كه‌دا هاتووه كه پێویسته ژماره‌ی پۆلیس كه‌مبكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بڕینی مووچه‌ی ده‌وامی زیاده‌ی كاركردنی پۆلیس و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه زیاده‌كان.
به‌ڵام ئاد مۆلینز سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌رانی خێرخوازی پێیوایه كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت. وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێیانوابێت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ملیارێك دۆلار خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌وا به‌دڵنیایی دواجار خه‌ڵك خزمه‌تی ناوێت كه سه‌لامه‌تی نه‌بێت".
هه‌روه‌ها مۆلێنز ده‌ڵێت: "به‌دڵنیایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیان داوه به پرۆژه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌ك بن و به خه‌ڵك بڵێن كارێكمان كردووه كه پۆلیس-مان له‌شه‌قامه‌كان نه‌هێشتووه"، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رایه‌وه ئه‌ندریۆ كۆمۆ، پێیوایه رۆژێكی مێژووییه.