ئایا ئیداره‌ی تره‌مپ، دیزاینی 20 دۆلاری ئه‌گۆڕێت؟
رەشپێستێک دەخرێتە سەری
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
وا پێده‌چوو ئه‌مساڵ هارییت تۆبمان بخرێته سه‌ر دراوی 20 دۆلاری، به‌ڵام ئیداره‌ی تره‌مپ پلانێكی دیكه‌ی هه‌یه.
وێرای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 18 رۆژی رابردوودا بۆ پشتگیری له یه‌كسانی ره‌گه‌زیی له دوای روداوی مردنی جۆرج فلۆید-ی ره‌شپێسته‌وه له مه‌نیئاپلس، بابه‌تی دانانی وێنه‌ی هارییت تۆبمان-ی زیاتر وروژاندووە، به‌ڵام رۆژی 12ی جێنیوه‌ری، به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ستیڤن مینوشین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه كه په‌له‌یان نییه له خستنه‌ڕووی دیزاینكردنی وێنه‌ی تۆبمان له‌سه‌ر دراوی ئه‌مه‌ریكی.
هارییت تۆبمان، ژنێكی ریفۆرمخوازی ئه‌مه‌ریكی ره‌شپێست كه ساڵی 1822 به‌كۆیله‌یی له‌دایكبووه. له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه له كێڵگه‌ی پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كاری كردووه. هه‌میشه وه‌ك به‌رگریكار ده‌ركه‌وتووه.
كاتێك گه‌یشتۆته 20 ساڵ، تۆبمان توانیویه‌تی به‌ره‌و باكوری ئه‌مه‌ریكا بڕوات. پاشان له ژیانیدا توانیویه‌تی 70 ره‌شپێست له باشوره‌وه بۆ باكوری ئه‌مریكا له‌كۆیله‌یی رزگاریان بكات. له‌جه‌نگی ئه‌هلی ئه‌مه‌ریكا رۆڵی باڵای گێڕاوه وه‌ك په‌رستیار له سوپای یه‌كگرتوودا. له كۆتایی ژیانیدا وه‌ك چالاكوانی ژنان كاریكردووه تا ساڵی 1913 كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌م لێدوانه‌ی مینوشین له‌كاتێكدایه كه جاك لیو وه‌زیری خه‌زێنه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئیداره‌ی ئۆباما ساڵی 2016 رایگه‌یاند كه به‌نیازن وێنه‌ی ئه‌ندرۆ جاكسۆن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بگۆڕن به تۆبمان.
ئه‌ندرۆ جاكسۆن كه ئێستا له سه‌ر دراوی 20 دۆلارییه، حه‌وته‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو له ماوه‌ی ساڵی 1829-1837.
وه‌زیری خه‌زێنه پێیوایه دووباره داڕشتنه‌وه‌ی دیزاینی دراوێك پێویستی به ته‌كنۆلۆژیای ورد هه‌یه بۆ رێگریكردن له ته‌زویركردنی ئه‌و دراوه، وتیشی: "پێویستی به چه‌ند ساڵێك هه‌یه، ئه‌مه‌ش كارێكه بۆ ئاینده‌یه‌كی دوور ده‌ستده‌دات".
باسی له‌وه‌شكرد كه خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراو هه‌یه بۆ گۆڕینی دیزاینی دراو، وتیشی: "له ئێستادا بڕیار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دیزانی 10 دۆلاری و 50 دۆلاری بگۆڕێت تا ساڵی 2026 و ئه‌و دوو دراوه به دیزاینی نوێ بكه‌وێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام نیه‌تێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌لكسنده‌ر هاملتۆن یه‌كه‌م وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر دراوی 10 دۆلاری لاببرێت".
هه‌روه‌ها وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێش ساڵی 2015 خشته‌ی گۆڕینی دیزاینی دراوه‌كان تا ساڵی 2030 بڕیاری لێدراوه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی كلێشه، ئه‌نجومه‌نی فیدرالی، و خزمه‌تگوزاری نهێنی.
به‌ڵام وه‌زیری خه‌زێنه ره‌تیكرده‌وه كه هیچ شتێك له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت كه (هارییت تۆبمان) بخرێته سه‌ر دراوی 20 دۆلاری له‌ئاینده‌شدا. كه‌چی به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری تایم كه ساڵی پار بڵاویكردۆته‌وه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دیزانی 20 دۆلاری كه جاكسۆن-ی له‌سه‌ره به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری گۆڕینی دیزاینه‌كه‌ی دراوه كه‌وێنه‌ی تۆیمان-ی بخرێته سه‌ر له 2020دا.
سی ئێن ئێن-یش له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه کاربەدەستانی ئێستای وه‌زاره‌تی خه‌زێنه ئه‌و بابه‌ته‌یان دواخستووه.