هۆی کوژاندنەوەی کارەبای گشتیی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد "كاتژمێر 04:30 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، 15-12-2024، بەهۆی دابەزینی ناکاوی پەستانی غاز لە كۆمپانیای داناغاز، كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی ڕووی دا و دواتریش كوژاندنەوەی گشتیی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ڕووی دا."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دووپاتی کردووەتەوە "ئێستە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی ناوەندیی كارەبای هەرێمی کوردستان و كۆنترۆڵی شارەكان لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتییە و دابەشكردنەوەی كارەبا."