کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە، کە پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-12-2024، ئاسمان بە گشتی ساماڵ وپەڵە هەور بێت، هەروەها پلەی گەرما 2 تاوەکوو 4 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی دووشەممە، 16-12-2024،  ئاسمان نیمچە هەور بێت و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر بێتەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر 11  پلەى سیلیزى

سلێمانی  10 پلەى سیلیزى

دهۆک  9 پلەى سیلیزى

کەرکوک  13 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ  9 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران -1 پلەى سیلیزى

سۆران 7  پلەى سیلیزى

گەرمیان  14 پلەى سیلیزى