دەیان تەرمی زیندانییانی "سێدنایا" لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشق دۆزرانەوە
دیلان بەرزان، نێردراوی کوردستان24 بۆ دیمەشق، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-12-2024، 45 تەرمی زیندانییانی زیندانی "سێدنایا" لەنێو ژوورێکی نەخۆشخانەی "موجتەهد"ـی ئەو شارە دۆزرانەوە.
وەکوو ئەوەی نێردراوی کوردستان24 باسی کرد، ئەو زیندانییانە دوای کوژرانیان لە زیندانی "سێدنایا"، بۆ ئەو نەخۆشخانەیە گوازراونەتەوە. گوتیشی: "15 تەرم نەدەناسرانەوە و ئەوانەی دیکەش کەسوکاریان بردیاننەوە تاوەکوو بەخاکیان بسپێرن."
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە: تەرمی زیندانییانی سیدنایا لە نەخۆشخانەی "موجتەهد"