ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی هەولێری پزیشکی دواخرا

بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەولێری پزیشکی ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی هەولێری پزیشکی دواخرا.

چوارشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، بڕوا عەبدولڕەحمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەولێری پزیشکی، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هاووڵاتییان و قوتابیان  ئاگادار دەکەینەوە، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەهۆکارێکی تەکنیکی دواخرا.

گوتیشی: "چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستە کارتی ئاهەنگەکەمان دابەش کرد، دەمانەوێت لە ڕێگەی کوردستان24وە هەموو لایەک ئاگادار بکەینەوە کە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنینی ئاهەنگەکەمان دواخست بۆ کاتێکی نادیار."

زانکۆی هەولێری پزیشکی یەکێکە لەو زانکۆیانەی هەرێمی کوردستان، ساڵانە چەندان قوتابی لەخۆ دەگرێت و دوای تەواو بوونی قۆناغەکانی خوێندنی ئەو زانکۆیە، ئاهەنگی دەرچوون بۆ قوتابیان ساز دەکرێت و بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە بواری پزیشکی پێ دەبەخشرێت.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment