توێژینەوەیەک: زانایەکی کورد ئەمەریکای دۆزیوەتەوە
ئەنجامی توێژینەوەی گەنجێکی باڵه‌كایه‌تی دەری دەخات، زانایەکی کورد کیشوەری ئەمەریکای دۆزیوەتەوە.
محەممەد عه‌لی سه‌لمان، گه‌نجێكی باڵه‌كایه‌تییه و دانیشتووی قەزای سۆرانه؛ ته‌مه‌نی 26 ساڵه و به‌شی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له زانكۆی سۆران ته‌واو كردووه.
ئه‌و گه‌نجه به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه مێژوویی و زانستییه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه و، سه‌لماندوویه‌تی زانایه‌كی كورد به ناوی (ره‌ئیس پیری) کە خه‌ڵكی ئامه‌دی باكووری كوردستان بووه؛ کیشوەری ئه‌مەریكای دۆزیوەتەوە .
محەممەد، فیلمێكی دیكۆمێنتاری به ناوی (ره‌ئیس پیری و نه‌خشه باوه‌ڕپێنه‌كراوه‌كه) كه 135 خوله‌كه، به هاوكاریی چه‌ند هاوڕێ و كه‌سایه‌تیه‌ك له‌م باره‌یه‌وه تۆمار كردووه. هاوكات په‌رتووكێكی 474 لاپه‌ڕه‌یشی به ناوی (ره‌ئیس پیری، ئه‌و كورده‌ی ئه‌مەریكای دۆزییه‌وه) چاپ کردووە.
ئه‌و گه‌نجه زۆربه‌ی گرته‌كانی فلمه‌كه‌ی به مۆبایل وێنه گرتووه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی به دوای خۆیدا هێناوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر 22 زمانی جیاوازی جیهانی.