هادی بەحرە: نابێت حكوومه‌تی كاتیی سووریا تائیفی بێت و هیچ هێزێک دوور بخاتەوە

سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا به پێویستی ده‌زانێت حكوومه‌تی كاتیی سووریا ڕاستگۆ بێت و له‌سه‌ر بناغه‌ی تائیفی دانه‌مه‌زرێت و هیچ هێز و لایه‌نێك دوور نه‌خاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، هادی به‌حره، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له ئیستانبۆڵ به‌ڕێوه چوو، گوتی: "حكوومه‌تی كاتیی سووریا پێویسته ڕاستگۆ بێت و بناغه‌ی پێكهاته‌كه‌ی تائیفی نه‌بێت و هاوكات هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسیی ئه‌و وڵاته دوور نه‌خاته‌وه."
هادی به‌حره، هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئیئتیلافه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سووریا و باره‌گه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه و خۆیشی نیازی وایه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا به پێویستیشی زانی كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره لۆجیستییه‌كان و ده‌سته‌به‌ری ئازادیی ڕاده‌بڕین له سووریا بكرێت.