بارهه‌ڵگرێكی پڕ له گاز ناوچه‌یه‌ك وێران ده‌كات
پۆلیس هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه
K24- مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
بارهه‌ڵگرێكی پڕ له گازی سروشتی له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی باشووری رۆژهه‌ڵاتی چین ته‌قییه‌وه و بووه هۆی كوژرانی 19 كه‌س و 189 كه‌سیش برینداربوون.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له بینایه و ئۆتۆمبێل له چوارده‌وری رووداوه‌كه سووتان و وێران بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی (پیپڵس ده‌یلی) له چین، كاتژمێر 3:00ی دوانیوه‌ڕۆی 13ی حوزه‌یران بارهه‌ڵگره‌كه ته‌قییه‌وه، به‌ڵام تا دره‌نگانی شه‌و پۆلیس سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری شوێنی رووداوه‌كه بوون و برینداره‌كانیان بۆ 6 نه‌خۆشخانه گواستووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه ئاژانسی شینخوای فه‌رمی له‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی شینیانگ هایكۆی باشووری شه‌نگهای كه‌رتی چیانگ روویداوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: "تا ئێستا ده‌زگاكانی پۆلیس هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بارههڵگرهیان ئاشكرا نه‌كردووه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسی شینخوای دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگره، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له كارگه‌یه‌كی نزیك شوێنی رووداوه‌كه روویداوه، بۆ ئه‌وه‌ش پۆلیس گوتوویه‌تی: یه‌كێك له پارچه‌كانی بارهه‌ڵگره‌كه كه‌وتۆته نزیك كارگه كه و بۆته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌كه.
هه‌روه‌ها نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی شاره‌وانی شاری وینگ لینگ له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: چه‌ندین باڵه‌خانه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت بوونه، به‌ڵام خۆشبه‌ختی له‌وه‌دا بووه، كاتی ده‌وام بووه و به‌شێك له باڵه‌خانه‌كان كه‌سی تێدا نه‌بووه.
H.B