دووەم وڵات کۆرۆنای تۆمار کرد بە تەواوی ڤایرۆسەکەی لەناوبرد

ژیانی ئاسایی دەبێتەوە

K24- هەولێر:

دوای تێپەڕبوونی 21 رۆژ لە تۆمار نەکردنی هیچ حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تایلەند قەدەغەی هاتووچۆی هەڵگرت.

تایلەند یەکەم وڵاتبوو دوای چین لە 13ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد.

لەگەڵ تووندکردنی رێکارەکان، تایلەند توانی رێگری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت، بەجۆرێک لە کۆی 70 ملیۆن کەس، سێ هەزار و 135 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و تەنها 58 کەسیان گیانی لەدەستدا.

هەر لە سەرەتاوە، پۆشینی ماسک لە تایلەند بەکارهێنراوە و شوێنە گشتییەکان داخران، ئێستاش جارێکی دیکە هەموو شوێنەکان دەکرێنەوە و قەدەغەی هاتووچۆ بە تەواوی هەڵدەگیرێت.

حکومەتی ئەو وڵاتە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تەنها تووشبووی نوێ ئەو کەسانەن کە لە دەرەوە گەڕاونەتەوە و کەرەنتین کراون.

Reuters