حکوومەتی کاتیی سووریا وەزیری دەرەوەی دیاریی کرد

شەممە، 21 کانوونی یەکەمی 2024، حکوومەتی کاتیی سووریا بەردەوامە لەدەستنیشانکردنی وەزیرەکان بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکوومەتەکەی، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا.

حکوومەتی کاتیی سووریا، حکوومەتێکە کە لەلایەن هێزی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوو ڕۆژ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بۆ بەڕێوەبردنی سووریا پێک هێنرا. هەروەها دوای کۆبوونەوەیەک کە لە دیمەشق کرا، ڕۆژی سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024 محەممەد بەشیر بە سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرا، کە لەژێر سەرکردایەتی ئەودا حکوومەتێکی کاتیی بۆ ماوەی 3 مانگ پێک دەهێنرێت.

لەوچوارچێوەیەدا ئەمڕۆ شەممە، حکوومەتی کاتی سووریا، "ئەسعەد حەسەن شەیبانی" بەوەزیری دەرەوەی سووریا دامەزراند

پێکهاتەی حکوومەتی کاتیی سووریا:-

محەممەد بەشیر- سەرۆک وەزیران

محەممەد یەعقوب عومەر- وەزیری ڕاگەیاندن

ماهیر شەڕع - وەزیری تەندروستی

محەممەد تەها ئەحمەد - وەزیری کشتوکاڵ

نەزیر محەممەد ئەلقادری - وەزیری پەروەردە و فێرکردن

فادی قاسم - وەزیری گەشەپێدان

محەممەد عەبدولڕەحمان موسلیم – وەزیری بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکان

شادی محەممەد ئەلوەیسی – وەزیری داد

حیسام حاجی حوسێن – وەزیری ئەوقاف

عەبدولمونعیم عەبدولحافز – وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی

ڕیاز عەبدولرەئوف -  وەزیری ئابووری 

محەممەد عەبدولڕەحمان – وەزیری ناوخۆ

 

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment