ئەمەریکا پیرۆزبایی جەژن لە ئێزدیان دەکات

ئێزیدیانی کوردستان و عێراق لە جەژنی ئێزی دا
ئێزیدیانی کوردستان و عێراق لە جەژنی ئێزی دا

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، پیرۆزبایی جەژنی ئێزی لە ئێزدیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت: ئەو جەژنە دووپاتکردنەوەی هەمەڕەنگی ئێتنیکی و کلتووری عێراقە کە تایبەتمەندیی ناوازەی بە وڵاتەکە بەخشیووە.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ ئێزدیان، دووپات لە پابەندبوونی وڵاتەکەی  دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردن لە ئێزدیان و پێکهاتەکانی دیکە عێراق.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا دەڵێت: گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای باشترین بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدیان لە عێراق و سەرتاسەری جیهان دەخوازین بە بۆنەی (جەژنی ڕۆژووی ئێزیدیان)ەوە، ئەم بۆنە پڕشادیە دوپاتکردنەوەیە لە هەمەڕەنگیی ئێتنیکی و کلتووری عێراق کە تایبەتمەندییەکی ناوازەی بە وڵاتەکە بەخشیووە، دەشڵێت: جەژنتان پیرۆزبێت، هاوڕێیانی ئێزدیمان لە سەرتاسەری جیهاندا.