کەشناسیی کوردستان: ئەگەرى نمە باران هەیە
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-12-2024 "ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ شەممە، 21-12-2024، کەمێک بەرز دەبنەوە. "
پێشبینیش دەکرێت، کەشی سبەینێ دووشەممە، 23-12-2024 "ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک هەیە. "
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى