کەشناسیی کوردستان: ئەگەرى نمە باران هەیە

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند. 

بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-12-2024 "ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ  شەممە، 21-12-2024، کەمێک بەرز دەبنەوە. "

پێشبینیش دەکرێت، کەشی سبەینێ دووشەممە، 23-12-2024 "ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک هەیە. "

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى