سلێمانی..بە تۆمەتی كوشتنی‌ كەسێك‌ و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ دیکە تۆمەتبارێك دەستگیركرا

سلێمانی
سلێمانی

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك ‌و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ دیکە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

دووشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردوو 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، لەگەڕەكی‌ قوولەرەیسی‌ شاری‌ سلێمانی،‌ شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا ڕوویدا، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو كەسێكی‌ دیکەش برینداربوو، بۆیە دەستبەجێ  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكەو لێکۆڵینەوە ‌و هێڵكارییان بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدا، لەگەڵ ئەوە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباری هەڵاتوو دەستیپێكرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت:  دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا لەماوەی‌ كەمتر لەدوو كاتژمێر، تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار (ع، أ، ع ) لەدایكبووی‌ 2001 بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵنەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.