کرێملین: ئەسما ئەسەد داوای نەکردووە ڕووسیا بەجێبێڵێت

گوتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند: ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەد، داوای نەکردووە سووریا بەجێبێڵێت.
دووشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، دیمیتری بیسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی کرملین وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە داوایەکی ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆکی ڕووخاوی سووریا دەکەن و دەڵێت: ئەسما ئەسەد هیچ داوایەکی نەکردووە بۆ جێهێشتنی سووریا.
هەر ئەمڕۆ، ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، دیمیتری بیسکۆف، گوتەبێژی کرملین لەبارەی دەنگۆیەکانی داوای ئەسما ئەسەد لە کرملین ڕایگەیاندووە، "ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین و ئەوە لەگەڵ ئەو واقیعەی ئێستا هەیەتییان، یەک ناگرێتەوە".
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەسما ئەسەد لەڕێگەی دادگای ڕووسیاوە، داوایەکی تایبەتی لە کرملین کردووە ڕیگەی بدەن وڵاتەکە بەجێبێڵێت، ئەو ئاژانسانە دەشڵێن: داواکەی ئەسما ئەسەد لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕووسیاوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.