جه‌سته‌ت چۆن به‌رامبه‌ر به مه‌ترسی كۆرۆنا به‌هێز ده‌كه‌یت
پێنج رێگه‌ی ئاسان

K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زای بواری خۆراك له سه‌نته‌ری راژه‌ی چاودێری ته‌ندروستی كه‌سی‌و كلاریسا لینهیر، رایگه‌یاند، پێنج رێگه هه‌ن، كه باشترین رێگه‌ن بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا.
یه‌كه‌م: رۆژهكهتان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌ستپێبكه‌ن. واته به‌یانیان نانێكی باش بخۆن، سه‌وزه و میوه و ماسی سه‌له‌موون و چه‌ره‌زات با له سیستمی خۆراكتاندا هه‌بن.
دووه‌م: ریخۆڵهكانتان به‌هێز بكه‌ن: ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پێدانی په‌كتریای سوودبه‌خشه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و خۆراكانه‌ی په‌كتریای سوودبه‌خشیان تێدایه یان خومرهیان تێدایه به‌كاربهێنن.
سێیه‌م: جووڵه به جه‌سته‌تان بكه‌ن. وه‌رزش گرنگترین رێگه‌یه بۆ به‌هێزی به‌رگری جه‌سته.
چواره‌م: باش بخه‌ون: خه‌وی باش له نێوان حه‌وت تا نۆ كاتژمێره، له‌و رێگه‌یه‌وه خانه‌كانی جه‌سته به‌رگری له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی درووست ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: جه‌سته‌تان شێ‌دار بهێڵنه‌وه: شێداری هۆكاره بۆ رزگاربوونی جه‌سته له ژه‌هره‌كان. لانیكه‌م رۆژی دوو لیتر ئاو بخۆنه‌وه. لیمۆ و زه‌نجه‌بیل بكه‌نه گیراوه‌كان و بیانخۆنه‌وه. رێگه‌یه‌كی باشیشه بۆ نه‌هێشتنی هه‌وكردن.