ده‌ریاچه‌یه‌ك جیهان سه‌رسام ده‌كات
له چاوترووكانێكدا
K24 – هه‌ولێر:
له چاوترووكانێكدا ده‌ریاچه‌یه‌ك له هیندستان ره‌نگه شین و سهوزباوهكهی خۆی له‌ده‌ستدا و بووه په‌مه‌یی، ئه‌مه‌ش زانایانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه.
ده‌ریاچه‌ی لونار له ویلایه‌تی ماهاراشترای خۆرئاوای هیندستان، ماوه‌ی زیاتر له 50 هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نییه‌تی و ره‌نگی له سه‌وزه‌وه گۆڕاوه بۆ په‌مه‌ییه‌كی تۆخ.
ده‌ریاچه‌كه 500 كیلۆمه‌تر له شاری مۆمبای دووره و شاره‌زایان له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا بڕوایان وایه رێژی خوێی ده‌ریاچه‌كه گۆڕابێت و رێژه‌ی قه‌وزه‌كان له ئاوه‌كه‌دا زیادی كردبێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گۆڕانی ره‌نگی ده‌ریاچه‌كه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن له مێژوودا به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌نگی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه به‌و جۆره نه‌گۆڕاوه و رووداوێكی ده‌گمه‌نه، كه جیهان ده‌ریاچه‌یه‌كی په‌مه‌یی ببینێت.
ده‌ریاچه‌كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی جیهانه، كه به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی درووست بووه.