لە بەغدا ھێرشكرایە سەر ھێزەكانی ئەمەریكا
ھێرشەكە لە نزیك فڕۆكەخانە بووە
K24 - ھەولێر
لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بە مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، شەوی رابردوو، لە رێگەی دوو مووشەکی کاتیۆشاوە، هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا، لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، ھێرشەكە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژەیان بەوەداوە، مووشه‌كه‌كان له نزیك ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی دیبلۆماسی كه‌وتوونه‌ته خوارەوە.
چەند ساتێك دوای رووداوەكە، هێزە ئەمنییەکان سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکانیان لە گەڕەکی فورات لە دەورووبەری فڕۆکەخانەکە، لە رۆژئاوای بەغدا دۆزیەوە.