کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیەنرا
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ لــــە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-12-2024 "ئاسمان ساماڵ دەبێت تەنها لە ناوچەکانی سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ."
پێشبینیش دەکرێت، کەشی سبەینێ پێنجشەممە، 26-12-2024 "ئاسمان نیمچە هەور بێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو."
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى