بەرپرسێکی ئێران: ڕووبەڕووبوونەوە و مقاوەمە لەنێوخۆی سووریا سەرهەڵدەداتەوە
ئەندامێکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران پێی وایە، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک مقاوەمە لەنێوخۆی سووریا سەرهەڵدەداتەوە.
موحسین ڕەزایی، ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی: "گەنجان و میللەتی خۆڕاگری سووریا لە بەرانبەر داگیرکاری و دەستدرێژیی دەرەکی و خۆسەپێنی یەک گرووپ لەنێوخۆی سووریادا؛ بێدەنگ نابن."
ئـــەو ئــەندامەی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران پێشبینی دەکات "لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک، بە شێوەیەکی دیکە، گەنجان و میللەتی خۆڕاگری سووریا لەنێوخۆدا بەرەنگاری دەستدرێژیکاران ببنەوە."
پێشتریش عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران ڕایگهیاندبوو "له داهاتوودا گۆڕانكاریی زۆر له سووریا ڕوو دهدهن و ئهوانهی له سووریا باسی سهركهوتن دهكهن، هێشتا زووە و پێویستە جارێ چاوهڕێ بكهن."