کتێبێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کرایە کوردی

کتێبێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کرایە کوردی
کتێبێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کرایە کوردی

کتێبێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە تایبەتە بە ئەتەکێتی کاری ڕاگەیاندن، بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدرا. 

پێنجشەممە، 26-12-2024، فەهرەتین ئاڵتون، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، لە پاڵ نۆ زمانی دیکە، کتێبی "رۆژنامەگەری ڕاستەقینە و ئەتەکێتی ڕاگەیاندن"ـیان بۆ سەر زمانی کوردیش (زاراوەی کورمانجی) وەرگێڕاوە و ئێستە بۆ خوێنەران بەردەستە. 

ئەو کتێبە لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە ئامادە و چاپ کراوە. پێشتر بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی ئازەری، ڕووسی، ئیسپانی، ئەڵمانی، فەرەنسی و یۆنانی بڵاو کراوەتەوە و ئەمڕۆ بۆ سەر زمانی کوردیش وەرگێڕدرا. 

بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەبارەی گرنگیی ئامادەکردنی ئەو کتێبە باسی لەوە کردووە "ڕۆژنامەگەریی ورد و جێی متمانە بایەخەکی زۆری بۆ کۆمەڵگە دیموکراسییەکان هەیە. میدیا دەتوانێت بە شێوەیەکی واقیعی ئەرکی خۆی بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگە جێبەجێ بکات، بەبێ ئەوەی لە بنەما ئەخلاقییەکان لابدات."

بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە بە زمانی کوردی: لێرە کلیک بکە